ئەمڕۆ رێواز فایەق بۆ دوایین جار گەیشتە پەرلەمانی کوردستان و ماڵئاوایی کرد.
سامان ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ رێواز فایەق هاتە پەرلەمانی کوردستان وێڕای جەژنە پیرۆزە ماڵئاوایی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی پەرلەمان کرد وەک سەرۆکی پەرلەمان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی رێورەسمی تایبەت بە کۆتاییهاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان”.
رێواز فایەق لەدایکبووی ساڵی 1977 ە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسادا، یەکەمین ژن بووە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بەشێوەی هەمیشەیی وەرگرتووە.