لە مانگی حوزەیراندا عێراق 7.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی حوزەیراندا 7.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، “عێراق لە مانگی حوزەیراندا بە تێکڕایی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و بە کۆی گشتیی 7 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، کە بەراورد بە مانگی ئایار بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق پلەی چوارەمی لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا گرتووە کە نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە دوای هەریەکە لە کەنەدا و مەکسیک و سعودیە”.

تەنها لە مانگی حوزەیراندا سعودیە 10 ملیۆن و 110 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی ئەمریکا کردووە.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دهۆک: لە شەڕی چەند ئامۆزایەکدا شەش کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

لە شارباژێڕ سەدان دۆنم سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share