ئەو كەسەی لەسەر كەپری گەشتیاری لە خەلیفان تەقەیكرد دەستگیركرا

پۆلیسی سۆران دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە رادەگەیەنێت كە دوێنێ لەسەر گرتنی كەپری گەشتیاری شەڕ و تەقەی كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ گرتە ڤیدیۆیەکی هاوڵاتییەک بڵاوبۆوە کە لە شوێنێکی گەشتیاریی ناحیەی خەلیفان تەقە دەکات، لەسەر بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ تۆمەتبار خۆی رادەستكرد و، لەئێستادا لەسەر بەپێی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە هاوینەهەواری دۆڵی ئالانە، لەسەر گرتنی کەپری گەشتیاری دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبوو و دواتر دۆخەکە گەیشت بەوەی چەک بەرامبەر یەک هەڵبگرن.

دۆڵی ئالانە نزیكەی 15 کیلۆمەتر لە باشووری خۆرهەڵاتی شارۆچكەی خەلیفان دوورە و لەسەر رێگای نێوان خەلیفان – بالیسانە و رووباری ئالانەی پێدا دەڕوات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 18 كاتژمێر كارەبا دراوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت: داهاتی نەوتی مانگی حوزەیران زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share