كەسێك بەناوی پرۆژە و كارەوە نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەبات و پەرلەمانتارێكی پێشووش دەڵێت، ئێستا نایگەڕێنێتەوە.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە چەندین کەس ئاگادارم دەکەنەوە کە کەسێک نزیکەی (100 ملیۆن دۆلاری) بازاڕەکەی بردوە و ئێستا دەڵێن: نایگەڕێنێتەوە و دەڵێت: “پارەم بەدەستەوە نیە!”.
پێشتر ئەو كەسە مانگانە قازانجی پێداون، وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، “ئاخر مەعقولە کەسێک (12 ملیۆن دۆلار)ی پێبێت خۆی نەزانێت ئیشی پێبکات و بیداتە یەکێکی تر! نەپرسێ چ ئیشێکە و هەر چاوی لە قازانج بێت!”.
بە وتەی ئەو چەندین كەسی دیكە لەو بڕە كەمتر یان زیاتریان پێداوە.
عەلی حەمەساڵح داواشدەكات خەڵك خۆیان لەو جۆرە مامەڵانە بەدووربگرن.