ئەمشەو بۆ چوارەم شەو لەسەر یەک ناڕەزایەتییەکان لە فەرەنسا بەردەوامیان هەیە و 45 هەزار پۆلیسیش لە وڵاتەکەدا بڵاوەیانپێکراوە.
میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، “بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی چەند رۆژێکە فەرەنسای گرتووەتەوە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە 45 هەزار پۆلیس بڵاوەیانپێکراوە و هاوکات رێگەدراوە زرێپۆش ببرێنە ناو شارەکانەوە بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی دۆخەکە”.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “تائێستا باری نائاسایی لە فەرەنسا رانەگەیەندراوە، بەڵام لە هەر کاتێکدا بێت ئەگەر راگەیاندنی هەیە”.
شەوی رابردوو 667 کەس دەستگیرکراون و تا دێت ژمارەی دەستگیرکراوان بەرزدەبێتەوە.