کەی دەنگ لەسەر وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی عێراق دەدرێت؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، دوای جەژن دەنگ لەسەر وەزارەتەکانی دیکەی حکومەت دەدرێت.

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی 14ی ئایاری 2026، لەکۆی 23 وەزارەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە 14 وەزارەت درا.

وتیشی، ئێستا 9 وەزارەت ماون و بڕیارە دوای جەژنی قوربان دەنگیان لەسەربدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە سیاسییەکان ئێستا سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share