میلان بەراورد بە وەرزی ڕابردوو لەم وەرزەدا (+18)یە

میلان لەم وەرزەدا 18 خاڵ زیاتری لە وەرزی ڕابردوو کۆکردووەتەوە

قۆناغی یەکەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا کۆتاییهات، یانەی ئەی سی میلان دوای 19 هەفتە لوتکەی گرت و بە جیاوازی دوو خاڵ ئینتەرمیلانی هاوسێی تێپەڕاند.

لەم وەرزەدا (2020/2021) لۆمپاردیەکان لە کۆی 19 یاری کالچیۆ 13 بردنەوە و چوار یەکسانبوون و دوو دۆڕاندنیان تۆمارکردووە، ئەم داتایانەش لە سەرەتای وەرزەوە چاوەڕوانکراو نەبوون، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات زڵاتان هاوەڵانی بە ڕکابەراندا تەقینەوە و شارەزایان و میدیاکانی ئیتاڵیایان بە ئاستە بەرزەکەیان تووشی شۆک کرد.

لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس بە پێچەوانەوە هەنگاوی ناوە، قۆناغی چوونی سیریا ئەی بە 36 خاڵ و لە پلەی پێنجەم کۆتایی پێهێنا.

بەراورد بە وەرزەکانی ڕابردوو چی ڕوویداوە؟

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بەراوردکارییەکی لە نێوان یانەکانی ئەم وەرزەی کالچیۆ و وەرزی ڕابردوو کردووە، لە ڕووی ژمارەییەوە دەرکەوتووە میلان ئاستی هەڵکشاوە و 18 خاڵ زیاتری لە وەرزی ڕابردوو چنیوەتەوە.

هەروەها یانەی یوڤانتۆس لەهەمان پێگەی وەرزی ڕابردوو خاوەنی 48 خاڵ بووە، بەراورد بە وەرزی ڕابردوو 12 خاڵی لەدەستداوە، یانەی ئینتەرمیلانیش پێنج خاڵ کەمتری لە کالچیۆی پارساڵ کۆکردووەتەوە.

ڕێژەی خاڵی یانەکانی کالچیۆ لەم وەرزە و وەرزی ڕابردوو دوای 19 هەفتە:

میلان: وەرزی ڕابردوو (25 خاڵ)، لەم وەرزە (43 خاڵ) – 18 خاڵ زیادیان کردووە

یوڤانتۆس: وەرزی ڕابردوو (48 خاڵ)، لەم وەرزە (36 خاڵ) – 12 خاڵ کەمیانکردووە

ئینتەرمیلان: وەرزی ڕابردوو (46 خاڵ)، لەم وەرزە (41 خاڵ) – پێنج خاڵ کەمیانکردووە

ڕۆما: وەرزی ڕابردوو (35 خاڵ)، ئەم وەرزە (37 خاڵ) – دوو خاڵ زیادیان کردووە

ناپۆلی: وەرزی ڕابردوو (24 خاڵ)، لەم وەرزە (34 خاڵ) – 10 خاڵ زیادیان کردووە

لازیۆ: وەرزی ڕابردوو (44 خاڵ)، لەم وەرزە (34 خاڵ) – 10 خاڵ کەمیانکردووە

بابەتی پێشتر

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: دەمانەوێت گەشتوگوزار ببێت بە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات

بابەتی دواتر

پێكدادان لەنێوان هێزەكانی چین و هندستان-دا ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share