بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە: تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانەنشینانی شارستانی مووچەیان كراوەتە ئەلیكترۆنی و لە رێگای كارتەوە دابەشدەكرێت و تەئكیدیشدەكاتەوە بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەربگرن.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەشێكی زۆری خانەنشینانی شارستانی مووچەیان كراوەتە ئەلیكترۆنی و بە كارت دابەشدەكرێت و ژمارەیەكی كەم لە خانەنشینانی شارستانی ماون كە مووچەیان بكرێتە كارت و ئەوان تەواوبكرێن مووچەی خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە دەكرێتە كارت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر سیستمەكە رێكبخرێت خانەنشینان لە هەر بانكێك بیانەوێت دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن پلانەكەش بەو شێوەیەیە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم خانەنشینان بە كارت مووچە وەربگرن.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد

بابەتی دواتر

عێراق بڕیارێكی نوێی دەركرد و هەرێمیش دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share