پەیامێک لە نێیمار و گومانێک لە خوشکەکەیەوە

دوای تووشبوونی بە پێکانێکی قورس، نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمان کرد.

“نێی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی، “بەهێزەوە دەگەڕێمەوە.”

یاریزانەکە لە ڕێکەوتی 19ی شوبات و لە یاریی نێوان پاریس و لیل دووچاری پێکانی قوولەپێی ڕاست بوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە ناچارییەوە نەشتەرگەری دەکات و سێ تاوەکو چوار مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

سەرەڕای قورسی پێکانەکە، هەندێک لە هاندەرانی پاریس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گومانەوە ئاماژەیان بە پێکانەکە کردووە.

هاندەرانی پاریس پێیانوایە، “نێی” هەموو وەرزێک لە مانگی مارس-دا تووشی پێکان دەبێت، کە هاوکاتە لەگەڵ یادی لەدایکبوونی خوشکە تاقانەکەی (11ی مارس)، بۆ ئاهەنگگێڕان و کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕازیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی.. ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فەرمیدا لە ماڵپەڕی فه‌رمییه‌وه‌، دەستلەکارکێشانەوەی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەی ڕاگەیاند به‌ سه‌رۆکی یانه‌که‌شه‌وه‌.…
Total
0
Share