بە یەك یاریی سێ خەونی رافینیا هاتە دی

رافینیای بەرازیلی پێش كلاسیكۆ باسی لەو خەونانەی كرد كە هەیەتی و سەرجەمیانی هێنایە دی.

رافینیا خەونی ئەوەبوو بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریی پێ بكرێت، خەونی دووەمی ئەوەبوو بردنەوە بەدەستبهێنن و خەونی سێیەمیشی تۆماركردنی گۆڵێك بوو.

لەیەكەم یاریدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید رافینیای بەرازیلی هەرسێ خەونەكەی هێنایە دی.

بەسەرەكی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریی كرد و بردنەوەشیان بەدەستهێناو خۆشی گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد.

رافینیا دوای یارییەكە وتی: دەمەوێت هەمان ئەو ڕێچكەیە بگرم كە ڕۆناڵدینیۆ و نێیمار پێشتر گرتویانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.…
Total
0
Share