ئەمڕۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سویسرا خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێکانی نێوانیان، دەستپێبکات.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، گفتوگۆکان لەسەر بنەمای ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەیە، کە هەردوولا واژوویان کردووە.

بەیانیی ئەمڕۆ، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای وەفدی دانوستانکاری ئێران، گەیشتە سویسرا.

لە سەرەتادا بڕیاربوو دانوستانەکان هەینی لە سویسرا دەستپێبکەن، بەڵام لە کۆتا خولەکدا دواخرا، بەهۆی پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەڵەستین پەیوەندیی بە سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیلەوە كرد

سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیل ئەنجامدا. نوسینگەی مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین بڵاویكردەوە، عەباس…
Total
0
Share