بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تەنگ بە حاجیان لە سعودیە هەڵدەچنێت

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە بڵاویکردەوە، زیاتر لە شەش هەزار و 500 حاڵەتی لەهۆشخۆچوون بەهۆی گەرماوە لەناو حاجیاندا تۆمارکراوە.

بنکەی نیشتمانیی کەشناسیی سعودیە لە رۆژانی وەستان لە کێوی عەرەفە و یەکەم رۆژی جەژنی قوربان پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 48 پلەی سەدی، جگە لەوەش خێرایی با بۆ 34 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەمبووەتەوە و رێژەی شێش بۆ %14 دابەزیوە”.

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر لە شەش هەزار و 500 حاجی لەهۆشخۆیان چوون، وەزارەتی تەندروستییش داوا دەکات، حاجیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و پارێزگاری لە سەلامەتیان بکەن.

ئەمساڵ دوو ملیۆن و 300 حاجی ئامادەی رێورەسمی حەج بوون، بڕیارە لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست بە گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران لەسەرجەم سازشەکانی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ‏پەشیمانبووەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئێران لەسەرجەم ئەو چارەسەر و ‏سازشانە پەشیمانبووەتەوە کە لە گفتوگۆکانی پێشوودا پێیگەیشتبوون بەمەبەستی…
Total
0
Share