لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی گایەك هاردەبێت و هاوڵاتییەك برینداردەكات و زیانیش بە چەند ئۆتۆمبێلێك دەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە هاربوونی گایەک و بەربوونی، کە لە گەڕەكی حاجیاوا زەرەر و زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلی گەڕەک گەیاندووە و هاوڵاتیەکی بریندار کردووە.
دەشڵێت، تیمێكیان گەیشتنە شوێنی مەبەست و بە هاوکاری تیمێکی ڤێتێرنەری توانیان بێهۆشی بکەن و، رادەستی لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی بکەن، “چونکە کەس خۆی نەدەکرد بە خاوەنی”.