لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری مەككە حاجییەكی كورد گیانیلەدەستدا.
حەسەن عەبدوڵا، دانیشتووی قەزای دەربەندیخان-ە، بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج رووی لە مەككە كردووە، بەڵام ئەمڕۆ بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی كوردستان بڵاویكردەوە، رووداوەكە لە شەقامی (عەزیزییەی جنوبی) لە شاری مەككە بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمە کارگێڕییەکانی حەجی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ تەواوكردنی رێکكارەکان و دواتر بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی (شرائع).
لە رێوڕەسمی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەمساڵدا چەند حاجییەكی كورد بە هۆكاری جیاجیا كۆچی دواییانكرد، بەڵام ئەمە یەكەم حاجیی كوردە لەمساڵدا لە عەرەبستانی سعودیە ببێتە قوربانیی رووداوی هاتوچۆ.