هێمن كەمەرخان: سزای راوكردنی ورچ و پڵنگ 10 ملیۆن دینارە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكان كە ئاراستەمان كراوە و سزای راوكردنی گیانداران دیاریكراوە و دەشڵێت، “هەر كەسێك راوی ورچ، پڵنگ و ئاسك بكات بە بڕی 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و ئەگەر بێچووی لە سكدا بێت سزاكەی دەبێتە دوو هێندە”.

هێمن كەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی رێنماییەكان كە ئاراستەمان كراوە سزای راوكردنی گیاندارەكان دیاریكراون كە بڕ و شێوازی سزاكانیان جیاوازە و هەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت سزای دارایی و بەندكردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

ئاشكراشیكرد، سزای راوكردنی كەڵەكێوی و ئاسك و بزنە كێوی 10 ملیۆن دینارە و لە هەمانكاتدا سزای راوكردنی ورچ و پڵنگ 10 ملیۆن دینارە و ئەگەر ئاژەڵەكەش بێچووی لە سكدا بێت سزاكەی دەبێتە دوو هێندە كە 20 ملیۆن دینارە و لەگەڵ ئەوەشدا سزای بەندكردنیشی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بابەتی پێشتر

پێدانی 25 ملیۆن دینار بە قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سێ تیم و هەلیكۆپتەر بەشداربوون<br> ئاگرەكەی گۆیژە كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەسەر رێگای گشتیی دەربەندیخان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە سووتەمەنییەكی زۆری ڕشتبوو…
Total
0
Share