پەیامێك لە محەمەد شیاع سودانی-یەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، بەردەوامدەبین لە خۆڕاگریی و كاركردن بۆ بونیادنانی عێراقێكی بەهێز.

لە پەیامەكەی سەرۆك وەزیراندا هاتووە، “خوای گەورە ئەم جەژنە بەخێر و دڵنەوایی و سەقامگیری و ئارامی بۆ گەل و خەڵكی خۆشەویستیان لە هەر شوێنك بێت بگێرێتەوە و ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم بۆ پابەندبوون بە خزمەتكردنی سەرجەم هاوڵاتییان و پێكهاتەكان لە عێراقدا”.

جەختیكردەوە، بەڵێن بۆ عێراقییە دڵسۆزەكان نوێ دەكەینەوە كە بەردەوامدەبن لە خۆڕاگريی و كاركردن بۆ بونیادنانی عێراقێكی بەهێز كە لە نێو گەلاندا شانازی پێوەبكەن.

بابەتی پێشتر

هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: ئەو گەشتیارانە كە دێنە كوردستان دەبنە باڵیۆز بۆ وڵاتەكەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو لە عێراق راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی یەکشەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی رەسمی. بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع…
Total
0
Share