دەروازەی شوشمێ بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە

بە فەرمی دەروازەی شوشمێ لەنێوان هەرێم و ئێراندا كرایەوە.

دەروازەكە، كە دەبێتە یەكەم دەروازەی فەرمی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دەكەوێتە شارۆچكەی تەوێڵەوە و لە رۆژهەڵاتی كوردستان هاوسنوور دەبێت لەگەڵ پارێزگای كرماشان.

یەكشەممەی هەفتەی رابردوو لە میانەی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران مەرزی شوشمێی بەسەركردەوە و رایگەیاند، ”بەمنزیكانە مەرزەكە بە فەرمی بە رووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابوریی هەڵەبجە و هەورامان”.

قوباد تاڵەبانی لە سەردانەكەیدا دوای ئەوەی بە وردی لە كێشە و گرفتەكانی مەرزەكەی كۆڵییەوە، ئاماژەی بە كۆبوونەوەی هەفتەیەك پێشتری خۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق كرد كە بڕیارە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كاربكرێت بۆ فراوانتركردنی مەرزی شوشمێ .

پاش بە فەرمی كردنەوەی، گەشتیاران دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە نێوان هەرێم و ئێراندا هاتوچۆ بكەن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە بووژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەكردنی كەرتی گەشتوگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە.

بابەتی پێشتر

لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی دواتر

ئاگرەکەی سنووری ماوەت کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share