بەهۆی ئاگرێکەوە لە خانەقین سەدان ملیۆن دۆلار زیان بەر هۆڵێک کەوتووە

لە هۆڵێکی ئاهەنگ گێران و ناوندێکی جوانکاریدا لە خانەقین بە هۆکارێکی نادیار ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی سەدان ملیۆن دینار بەر ئەو شوێنە کەوتووە.

ئاگرەکە لە سەنتەرێکی جوانکاریی خانمان و هۆڵێکی بۆنە لە ناوچەی (پاشا کۆپری) لە قەزای خانەقین کەوتووەتەوە و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان زیانی زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بەر ناوەندەکە کەوتووە.

ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کوژێنرایەوە، هاوکات لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردەوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share