لە سلێمانی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی دزراوی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له ‌شاری‌ كه‌ركوك ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا شوێنی‌ تۆمەتبار له ‌قه‌زای‌ دوكان ده‌ستنیشانبكرێت ‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ دوكانەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێله‌ دزراوه‌كه‌دا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(ر، ع، ع) لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەک دهۆکی هەژاند

بابەتی دواتر

عێراق 66ـەمین وڵاتی برسییە لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share