سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری ھەولێر دەبێت.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێدەكرێن و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رووداوانە دەكرێت كە لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان و عێراق روویانداوە و لەگەڵ ئەگەرەكانی بەردەم ھەرێمی كوردستان بۆ ئاییندە تاوتوێدەكرێن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە یاوەری شاندێكی باڵا سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: حكومڕانییەكی باش حكومڕانییەكە كە بیر لە ژیانی نەوەكانی داهاتووبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا…
Total
0
Share