کۆمسیۆن: رۆژی شەممە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدەدرێت

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، رۆژی شەممە تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدەدرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بانگهێشتی هاوپەیمانی، حزب، کاندیدی سەربەخۆ، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بۆ بەشداریکردن لە تیروپشکی ژمارەی هاوپەیمانی، لایەنە سیاسی و کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025.

وتیشی، تیروپشکەکە رۆژی شەممە 9ی ئابی 2025، کاتژمێر 6ی ئێوارە، لە هۆتێل مەنسوڕ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
Total
0
Share