لە هەولێر سێ منداڵ لەسەر شەقام فڕێ دەدرێن

سێ منداڵ لە شاری هەولێر کە باوکیان لە زیندانە و دایکیان بەجێی هێشتوون لەلایەن باپیریانەوە لەسەر شەقام فڕێدەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، سێ منداڵ کە پێکهاتبوون لە دوو کوڕ کە تەمەنیان 9 بۆ 10 ساڵە و یەک کچ کە تەمەنی پێنج مانگە، لە گەڕەکی نوسەرانی شاری هەولێر لەسەر شەقام فڕێدرابوون هێنرانە نوسینگەی منارەی بەڕێوەبەرایەتییمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەسەرپەرشتی لێپرسراوی نوسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و دەرکەوت کە ئەم منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان(باوکی هاوسەرەکەی) بەجێیهێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەرشەقام فڕێی داون”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان پێشکەش بە دادوەری توندوتیژی خێزانی کرا و بڕیاریدا دوو منداڵە کوڕەکان ببرێن بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر و منداڵە کچە پێنج مانگەکەش ببریت بۆ خانەی چاودێری منداڵان لەناو نەخۆشخانەی لەدایک بوونی هەولێر، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قوربانیکردنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر…
Total
0
Share