وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات و رایدەگەیەنێت، “ئەم چەند رۆژە ئەگەر پێویست بكات بانكەكان تاوەكو ئێوارە كراوە دەبن تا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دابەشبكرێت”.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەم چەند رۆژەی پێش جەژن مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت و بانكەكانیش بە رووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دارایی جەختیكردەوە، ئەم چەند رۆژە ئەگەر پێویست بكات بانكەكان تا ئێوارە كراوە دەبن كە بتوانرێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دابەشبكرێت.