(ڤیدیۆ) دێربیی لەندەن لە بەرژەوەندیی ئارسیناڵ کۆتاییهات

یانه‌ی ئارسیناڵ یاریی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر تۆتنهام هۆتسپێرز ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20) خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی ئارسیناڵ له‌ “ئیماراتس” میوانداریی یانه‌ی تۆتنهامی هاوسێی کرد.

یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانەرز” له‌ خوله‌کەکانی 14، 36 له‌لایه‌ن هوگۆلۆریس (بەهەڵە)، مارتن ئۆدیگاردەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 47 خاڵ لە ‌پله‌ی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو، لەبەرامبەردا تۆتنهام بە 33 خاڵەوە چووە پلەی پێنجەم.

بابەتی پێشتر

عومەر چاوشین کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆك و تیمی وەزاریی یەكێتی لە كابینەی نۆیەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share