محەمەد حەلبوسی برای بەرپرسێکی باڵای هەرێم دەکاتە ڕاوێژکار

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق برایەکی ئومێد سەباحی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتە ڕاوێژکار.

بەبڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (ئارام سەباح) برای ئومێد سەباح وەک ڕاوێژکاری ئابوریی ئەنجومەنەکە “پلەی باڵای تایبەت” دانراوە.

ئەو پلەیەی براکەی ئومێد سەباحی پێ دامەزراوە (ڕاوێژکاری ئابوریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) هاوتایە بەرامبەر پلەی سەرۆکی زانکۆ.

ئارام سەباح لەدایکبووی 1982ـە و خەڵکی شاری کەرکوکە، دەرچووی کۆلێژی قەلەمی ئەهلییە کە ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دانیپێدانراوە و پێشتر لە لیستی ئەو زانکۆ ئەهلیانەدا بووە کە دانپێدانراو نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) كە یەكێكە لە سەنتەرە بەناوبانگەكانی لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. عومەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە…
Total
0
Share