ڤاگنەر یاخیبوون دژ بە روسیا رادەگەیەنێت و مۆسكۆش لێكۆڵینەوە دەكات

دوای ئەوەی سەرۆكی گروپی ڤاگنەر یاخیبوونی دژ بە سوپای روسیا راگەیاند، مۆسكۆ رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لەبارەی یاخیبوونە چەكدارییەكەی گروپەكە دەكات.

كرملین رایگەیاند، داواكاری گشتیی روسیا لێكۆڵینەوەیەكی دەستپێكردووە لەبارەی یاخیبوونی چەكداریی ڤاگنەر.

ئەوەشی خستەڕوو، ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆك راپۆرتی بەردەوامی لە دەزگا ئەمنییەكانەوە پێدەگات دەربارەی یاخیبوونەكەی ڤاگنەر.

بەپێی میدیاكان دوای بانگەشەی سەركردەی گروپەكە، رێوشوێنی ئەمنی لە ژمارەیەك شاری روسیا و لەنێویاندا مۆسكۆ گیراوەتەبەر.

هەر ئەمڕۆ یەفگینی بریگۆژین، سەركردەی گروپی ڤاگنەری روسی رایگەیاند، چوونەتە بارەگای گشتیی فەرماندەیی سوپای روسیا لە شاری رۆستۆڤ، كە بە بنكەیەكی سەرەكیی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دادەنرێت و، دەستی بەسەر چەند مۆڵگەیەكی سەربازیدا گرتووە لەوانەش فڕۆكەخانە.

بریگۆژین لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لە تێلگرام بڵاویكردەوە دەڵێت، “ئێمە لە بارەگای گشتی-ین، كاتژمێر 07:30ی بەیانییە” و ئەوەش دەڵێت، “مۆڵگە سەربازییەكان لە رۆستۆڤ لەژێر كۆنتڕۆڵدان، لەنێویشیاندا فڕۆكەخانە”. لەكاتێكدا كەسانێك بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە پشتییەوە دەڕۆن.

لەكاتێكی پێشتردا سەرۆكی گروپەكە سوپای روسیای تۆمەتباركرد بە بۆردومانكردنی سەربازگەی هێزەكانیان لە ئۆكرانیا، كە بووەتە هۆی كوژرانی ژمارەیەكی زۆری چەكدارەكانی و، بەڵێنی تۆڵەكردنەوەیدا.

یەفگینی بریگۆژین ئەو هەڕەشەیەی لە نامەیەكی دەنگیدا نارد كە نووسینگەكەی بڵاویكردەوە و تیایدا دەڵێت، “بۆردومانیان كردین، بۆردومانی مووشەكی، بۆ سەر سەربازگەكانمان لە پشتەوە. ژمارەیەكی زۆری چەكدارەكانمان كوژران”. هەروەك بەڵێنی وەڵامدانەوەی ئەو بۆردومانە دەدات و دووپاتیدەكاتەوە، سێرگی شویگۆ-ی وەزیری بەرگریی روسیا فەرمانی بۆردومانەكەی داوە.

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی روسیا بانگەشەكانی بریگۆژین-ی رەتكردەوە و رایگەیاند، سوپای روسیا سەربازگەكانی ڤاگنەر بۆردومان ناكات.

بابەتی پێشتر

بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك دوورگەیەكی ئیتاڵیا ژێرئاو كەوت

بابەتی دواتر

پێش جەژنی قوربان بۆیەکەمجار هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی تەوێڵەوە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share