پێش جەژنی قوربان بۆیەکەمجار هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی تەوێڵەوە دەستپێدەکات

نووسراوێکی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەر لە جەژنی قوربان هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی تەوێڵەوە دەستپێدەکات.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، ھەنگاوەکانی کردنەوەی دەروازەی تەوێڵە بەرووی گەشتیاراندا بەرەو کۆتایی دەڕوات و پێش جەژنی قوربان یەکەم ھاتووچۆی فەرمیی گەشتیاران دەستپێدەکات.

بەپێی نوسراوێک کە جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە و واژووی ئیسحاق جیھانگیری جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی لەسەرە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە 10ی ئابی 2019ەوە رەزامەندی داوە لەسەر ھاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی تەوێڵە و پشتە و کێلی.

قوباد تاڵەبانیش لە سەردانێکیدا کە لە 18 ئەم مانگە دەروازەکەی بەسەرکردەوە، جەختیشیکردەوە، لەداھاتوویەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن بەفەرمی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەنێوان ھەرێم و ئێران ھاتووچۆ بکەن کە ئەوەش ھاوکار دەبێت بۆ بوژانەوەی زیاتری ئابوری و گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەڵەبجە.

بابەتی پێشتر

ڤاگنەر یاخیبوون دژ بە روسیا رادەگەیەنێت و مۆسكۆش لێكۆڵینەوە دەكات

بابەتی دواتر

گەنجێك لە كەركوك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share