عەلی حەمەساڵح: نهێنییەك لەبارەی ئەو زەوییە ئاشكرادەكات كە لە گرانبەهاترین شوێنی هەولێر دراوە بە كۆمپانیایەك

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، زەوییەك لە هەولێر بە بڕی 160 هەزار دەفتەر دۆلار درا بە كۆمپانیایەك و ئێستا دەكرێتە ڤێلا و بە چەندان ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت.

راشیگەیاند، ئەو زەوییە دەكەوێتە بەرامبەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە كە رووبەرەكەی 612 دۆنمە و لە گرانبەهاترین شوێنی هەولێرە.

ئاشكراشیكرد، “ئێستا زەوییەكە دەكرێتە ڤێلا و هەر ڤێلایەكی بە 2 ملیۆن بۆ 4 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت و دەیان بیریان لەم بێئاویەی هەولێردا لێداوە و رووباری نافوورەی گەورە دروستدەكەن و ڤێلاكانیش بە هاوڵاتییان دەفرۆشن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: بەغداد پارە دەنێرێت و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دەدرێت

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژەی قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share