جوتیارێك لە پێنجوێن بەهۆی جۆرێك تەقینەوەوە گیانیلەدەستدا

جوتیارێك لەكاتی دەرمانكردنی زەوی لە پێنجوێن جۆرێك تەقینەوەی جیاوازی پیادا تەقییەوە، قائیمقامی پێنجوێن وردەكارییەكەی بۆ ئێستا ئاشكرادەكات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شۆفێری تراكتۆرێك لە كاتی دەرمانكردنی زەوی لە دەشتی پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەیەكەوە گیانیلەدەستدا.

زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جوتیارەكە جۆرە بۆمبێك كە لە فڕۆكەوە هەڵدەدرێتە خوارەوە و ناوی هێشوویی-ە دۆزیوەتەوە.

وتیشی، “شێوەكەی وەك پرتەقاڵ وایە و سەرنجڕاكێشە، لەكاتی دۆزینەوەیدا كێشاویەتی بە ویلی تراكتۆرەكەیدا بۆ ئەوەی بزانێت چییە، بەڵام پیایدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا”.

قوربانییەكە وەك كرێكار لەسەر كێڵگەگە كاری كردووە و لە بنەڕەتدا خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە، وەك ئەوەی زانا رەحمان ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان

بابەتی دواتر

مسوڵمانانی بەریتانیا لە یەک رۆژدا نایکەن بە جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی دوو خوشك دۆزرانەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی تەرمی دوو خوشک دۆزرانەوە و برایەكیان بە تۆمەتباری رووداوەكە ناودەبرێت. سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم لە سلێمانییە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە شاری سلێمانی کە سەردانەکەی بەبۆنەی ڕۆژی…
Total
0
Share