مسوڵمانانی بەریتانیا لە یەک رۆژدا نایکەن بە جەژن

بۆ یەکەم جار لە مێژووی وڵاتەکەدا مسوڵمانانی جیهان لە یەک رۆژدا رێورەسمی جەژنی قوربان بەڕێوەنابەن ئەمەش بەهۆی جیاوازی رای زانایانی ئیسلامی وڵاتەکەوە.

رۆژنامەی زە تایمزی بەریتانیا بڵاویکردەوە، “مزگەوتی مانچستەری ناوەندی رۆژی پێنجشەممەی وەک یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردووە، بەڵام مزگەوتی رۆژهەڵاتی لەندەن هاوشێوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتە مسوڵمانەکان رۆژی چوارشەممەیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردووە.

ئەم جیاوازییە لەدوای ئەوە دێت، ژمارەیەک لە زانایانی ئانی وڵاتەکە بڕیاریاندابوو پشت بە بینینی مانگ ببەستن لە وڵاتەکەیان، ئێوارەی رۆژی یەکشەممەش بەهۆی بوونی هەورێکی چڕ لە وڵاتەکەدا نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەشێک لە زانایانی دیکەی وڵاتەکەش پێیان وابووە پێویستە پشت بە بڕیاری سعودیە ببەسترێت لەو بارەیەوە.

پێشتر بەشێک لە زانایانی وڵاتەکە پێیان وابوو دەبێت بۆ بینینی مانگ پشت بە بڕیاری مەغریب ببەسترێت بەهۆی ئەوەی نزیکترین وڵاتی مسوڵمانە لە وڵاتەکەوە، ئەمساڵیش مەغریب بڕیاری داوە رۆژی پێنجشەممە بکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

 

بابەتی پێشتر

جوتیارێك لە پێنجوێن بەهۆی جۆرێك تەقینەوەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

تیروپشکی لالیگا ڕاکێشرا و وادەی ئەنجامدانی کلاسیکۆ دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share