ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی سێ ساڵیی پەسەندکرد کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درابوو.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی کرد”.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بە پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، حکومەت لە رێگەیەوە دەتوانێت بەرنامەکانی خۆی لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بونیادنانەوە ژێرخانی ئابووری جێبەجێبکات”.
بەرەبەیانی 12 ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 پەسەندکرد، لە رێکەوتی 16 ی مانگیش رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا بە مەبەستی پەسەندکردنی.