ئەمریکا سزای نوێی بەسەر سوریا سەپاند و بانکی ناوەندی کردووەتە ئامانج

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە سزای نوێیان بەسەر سوریادا سەپاندووە و بانکی ناوەندیی سوریای کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سزای بەسەر بانکی ناوەندیی سوریادا سەپاندووە، ژمارەیەک لە کەس و لایەنەکانی خستووەتە لیسی ڕەشەوە.

ئەم سزایانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو سزا ئابورییانەدایە لە ئەمساڵدا واشنتۆن بەسەر سوریادا سەپاندویەتی.

ئیدارەی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا سزای ئابوریی سەپاند بەسەر ژمارەیەک لە بەرپرسانی سوریا و ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندیدارن بە بەشارئەسەدی سەرۆکی سوریادا سەپاند.

ئەم سزا نوێیانەی ئەمریکا گەڕێکی نوێیە لە هەوڵەکانی ئەمریکا تاوەکو حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ناچاربکات بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستان بەسەرۆکایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی ئەوەی شەڕ ماوەی 10 ساڵە لەو وڵاتە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

كازمی داوا لە هێزە چەكدارەكان دەكات سنووری سوریا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن

بابەتی دواتر

ماما نوێل.. كچە كوردێك لەنێو وێرانەكانی موسڵ-دا مژدەی ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share