پێوەرەکانی جوانی بۆ ژنان بەپێی زیرەکیی دەستکرد چین؟

زیرەکیی دەستکرد ستانداردی نوێی جوانی خستووەتەڕوو بە پێشکەشکردنی وێنەیەکی جیاواز بۆ ژنانی 100 وڵات کە 9 وڵاتی عەرەبی لەنێویاندا بوو.

وێنە پێشنیار کراوەکان جیاوازییەکی ڕوونیان لە ستانداردەکانی جوانکاریدا نیشاندا، بە لەبەرچاوگرتنی کلتوری هەر وڵاتێک.

زیرەکیی دەستکرد بۆچوونێکی جیاوازی هەیە سەبارەت بە جوانی، بەو پێیەی ئامرازی زیرەکیی دەستکرد، لەسەر داوای تایبەت، دەستیکردووە بە دروستکردنی وێنەیەکی خوازراو کە ستانداردەکانی جوانکاری لەخۆدەگرێت لە 100 وڵاتدا.

ستانداردەکانی جوانی لە وڵاتانی عەرەبیدا هاوشێوە بوون، کە زیرەکیی دەستکرد وێنەیەکی دیاریکراوی وەک نموونەی جوانی لە جەزائیر پێشنیار کرد ، وێنەیەکی دیکەش لە میسر و بەوشێوەیە وڵاتانی دیکە.

ئەوەی جێگای سەرنجە زۆربەی ئەو ژنانەی کە پێشنیار کرابوون بە ماکیاژێکی سادەوە دەرخرابوون.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زیرەکیی دەستکرد جوانی بە زیادبوونی جوانکارییەوە نەبەستووە تەوە.

زۆرێک لە وێنەکانی زیرەکیی دەستکرد دەردەکەوێت ژنان پانتۆڵیان لەبەردایە نەک کراس یان تەنوورە، ئەمەش تەحەدای نۆرمەکانی رەگەزی تەقلیدی دەکەن.

بە گوتەی شارەزایان، دەرئەنجامی زیرەکیی دەستکرد ڕەنگدانەوەی ئەو داتایانەن کە مرۆڤ دروستی دەکات.

چاودێران پرسیاری زۆر لەسەر چەمکی نوێ یان پۆتانسێلی جوانی دەوروژێنن، دوای ئەوەی پێناسەی جۆراوجۆری هەبووە کە لەلایەن کۆنتێکستە کولتوورییەکانی هەموو گەلانەوە داڕێژراون.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هیچ کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان قبوڵ ناکرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سەركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share