ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

نەتەوە یەکگرتووەکان 20ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی بە رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکردووە، ئامانجی دیاریکردنی ئەم رۆژ رێزلێنان و هاوکاریکردنی پەنابەرانە، بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە جیهاندا هەر 20 خولەک جارێک کەسێک دەبێتە پەنابەر.

بۆ یەکەم جار رۆژی جیهانیی پەنابەران لە 20ی حوزەیرانی 2001دا لە جیهاندا یادیکرایەوە، ئەوەش بەهۆی یادی 50 ساڵەی رێککەوتنی 1951ی تایبەت بە دۆخی پەنابەرانەوە ئەوەش سەرەتا وەک رۆژی پەنابەرانی ئەفریقی دیاریکرابوو.

لە جیهاندا ساڵانە بەهۆی توندوتیژی و جەنگ و ناجێگیرییەوە هەزاران کەس ناچار دەکرێن ماڵ، شار و وڵاتەکانیان جێبهێڵن و ببنە پەنابەر.

بەپێی داتای فەرمییە نێودەوڵەتییەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری جیهاندا ئاوارە و پەنابەرن، گەیشتووەتە زیاتر لە 110 ملیۆن کەس، ئەوەش بەهۆی ناکۆکییەکانی وەک جەنگی ئۆکرانیا، جەنگی سودان و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

ناوەندی چاودێری ناوخۆیی ئاوارە و پەنابەر  کە بنکەی لە جنێفە، دەڵێ، ژمارەکە لە ساڵی 2021ەوە بە رێژەی 20٪ زیادی کردووە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی بێوێنەی خەڵک هەوڵیانداوە هەڵبێن بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتی وشوێنی مانەوە.

نزیکەی سێ لەسەر چواری ئاوارە و پەنابەرانی جیهان هاوڵاتیی 10 وڵاتن، لەوانە سوریا، ئەفغانستان، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، ئۆکرانیا و سودان.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر لەبارەی کوشتنی ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی

بابەتی دواتر

حاجییەکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share