پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو بەهۆی ئەوەی دزی لێکردوون.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، سێ هاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ تۆمەتبارەکە کردووە.

رایگەیاندووە، کە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیکراوە و دەستیش بەسەر بڕێک پارەدا گیراوە.

تۆمەتبارەکە ناوی  (ح،ج،ق)ـە لەدایكبووی 1979یە و سێ‌ فەرمانی گرتنی هەبووە و لە دادگای سلێمانیش داواكراو بووە.

لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بەند كراوە و سزای یاسایی دراوە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە مەرەشی هەژاندەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر کەسێک دەستڕێژی گوللـە لە ماڵ خەزووری دەکات و هاوژینەکەی دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، شۆفێران لە گۆڕانكارییەك ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “هیچ کەسێک تووشی سزادان نابێت”. لە ئاگادارینامەیەكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share