کەی دادگایی دەکرێت؟ دادگای بەرشلۆنە بەزەیی بە ئالڤێس-دا نایەتەوە..

ستافی پارێزەرانی دانی ئالڤێس، بەهۆی پێداگریی دادگای بەرشلۆنەوە لە دۆخێکی ئاڵۆزدان و دوایین تانەدانیان لە بڕیارەکانی دادگا ڕەتکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا وردەکاریی دۆسییەی دانی ئالڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشلۆنەی ئاشکراکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگای بەرشلۆنە دوایین تانەدانی ستافی پارێزەرانی ئالڤێسی بۆ دەستبەرداربوونی بەمەرج لە یاریزانەکە ڕەتکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین بەڵگەیان پێشکەشکردووە لەسەر نیشتەجێبوون و دوور نەکەوتنەوەی یاریزانەکە لە ئیسپانیا، بەڵام دادگا متمانەی بەو بەڵگانە نەکردووە و ترسیان لەوەیە ڕووبکاتە بەڕازیل و ئەو وڵاتەش لەژێر سێبەری یاسا کارپێکراوەکانی ئیسپانیادا نییە.

بڕیارە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەمی 2023 (مانگەکانی 10 و 11) ئالڤێس دادگایی بکرێت، واتا تاوەکو چوار تاوەکو پێنج مانگی دیکە لە زیندان دەمێنێتەوە.

دواتریش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی، لەبەردەم ئەگەری سزادانی هەمیشەییدایە بۆ ماوەی شەش تاوەکو 12 ساڵ، کەیسەکەشی هیچ دەرچەیەکی یاسایی تێدا نییە بۆ چارەسەرکردنی دارایی.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ (OUT).. هاری کەین لەنێوان سێ یانەی گەورەدایە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەک هۆشداری بە یوڤێ دەدات: با دیبالا دووبارە نەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share