ڕۆلاند گارۆس.. نادال و دیۆکۆڤیچ، نیوەی کۆتایی یەکلاکەرەوەی ناسناوەکە دەكەن

دوو ئەستێرەی ناوداری تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادال و نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا ڕوبەڕوودەبنەوە.

تاوەکو ئێستا دوو ئەستێرە ناودارەکە (57) جار ڕوبەڕوبوونەتەوە، دیکۆڤیچ (29) بردنەوەی تۆمارکردووە، بەرامبەر (28) بردنەوە بۆ ماتادۆرەکەی ئیسپانیا.

نادال لە یاریگا لمینەکانی ڕۆلاند گارۆس بەسەر دیۆکۆڤیچدا باڵادەستبووە و حەوت بردنەوەی بەرامبەر ڕکابەرە سڕبییەکەی تۆمارکردووە، کۆتاییەکەی فاینەڵی وەرزی ڕابردووی هەمان پاڵەوانێتی بوو.

لەم وەرزەدا ئەفسانەکان لە قۆناغی نیوەی کۆتایی ڕوبەڕوودەبنەوە، بەوپێیەی نادال لە ڕیزبەندی یاریزانە پیشەوەرەکاندا هاتووەتە پلەی سێیەم.

شارەزایان پێیانوایە براوەی ڕوبەڕوبوونەوە گەورەکە، کە دیۆکۆڤیچ بە “جەنگی گەورە” ناویبردووە، دەبێتە پاڵەوانی کراوەی فەرەنسا، بەتایبەتیش نادال بۆ بردنەوە دەپاڵێون، کە بە پادشای یاریگا لمینەکان ناودەبرێت.

دیۆکۆڤیچ لە ژیانی وەرزشیدا 18 ناسناوی گەورەی “گراند سلام”ی بەدەستهێناوە و لەڕیزبەندی خاوەن زۆرترین ناسناوە گەورەکاندا دەکەوێتە دوای نادال و ڕۆجێ فێدرەر، کە هەریەکەیان خاوەنی (20) ناسناون.

یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی:

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ – ڕافائێل نادال

ئەلیکساندەر زڤیرێڤ – ستیفانۆس تسیتسیباس.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بارهەڵگرێكی كرد بە دوولەتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ مارلویس ساکۆ: پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share