سەركردەیەكی حەشد: ئەمریكا بە ئارەزووی خۆی و بەبێ ئاگاداریی بەغداد دەچێتە كوردستان

سەركردەیەكی حەشدی شمەر، باس لەوە دەكات كە ئەمریكییەكان بە ویستی خۆیان لەڕێگەی كوردستان-ـەوە دێنە عێراق، بەبێ ئەوەی بەغداد ئاگای لێبێت.

ئەبوبەدر شمەری، سەركردە لە حەشدی شمەر كە سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبین و لە ناوچەی ڕەبیعەی خۆرئاوای موسڵ بڵاوبوونەتەوە، ڕایگەیاند، “ئەمریكییەكان، لەڕێگەی دەروازی سنووریی سمێلكاوە لە سوریاوە دێنە عێراق و هەرێمی كوردستان.”

وتیشی، “ئەمریكا ناوبەناو هێزەكانی لە سوریا و هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت، هاتوچۆكردنیشیان لەڕێگەی سمێلكاوە دەبێت و لەوێوە دێنە هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی بەغداد ئاگاداربكەنەوە، تەنانەت هەندێك جار لەوێشەوە دەچنە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار.”

شمەری ئەوە بە پێشێلكردنی سەروەریی عێراق ئەژماردەكات و دەڵێت، “پێویستە هاتنەناوەوەی هێزی بیانی بۆ عێراق، بە ئاگاداریی حكومەتی فیدراڵی و لایەنە فەرمییەكان بێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاد عەلاوی دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان ڕادەگەیەنێت

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەستپێشخەرییەك بۆدەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت…
Total
0
Share