بەفربارین گەیشتە هەولێر

کەمێک لەمەوبەر بەفربارین لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری دەستیپێکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، پاش ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کردبوو کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەفربارین بگاتە هەولێر و دەوروبەری، کەمێک لەمەوبەر بەفربارین لە سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێکرد.

بەپێی بۆچوونی شارەزایانی کەشناسی، لە ئێستادا شەپۆلی بەفربارین گەیشتووەتە سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆک و ئیدارەی زاخۆ، لە کاتژمێرەکانی داهاتوو فراوان دەبێت بۆ ناوچەکانی دیکە و کاتی ئێوارەش سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەگەڵیدا بای باشور بەخێرای 15 تا 35 کم/ک چالاک دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر: پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “پاڵاوگەکەی گوێر نایاساییە و مەرجی سەلامەتی و ژینگەیی تێدانییە”. فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share