بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر:34 پلەى سیلیزى، سلێمانی:33 پلەى سیلیزى، دهۆک:33 پلەى سیلیزى، کەرکوک:36 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:36 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:24 پلەى سیلیزى، زاخۆ:33 پلەى سیلیزى، سۆران:33 پلەى سیلیزى، گەرمیان:38 پلەى سیلیزى دەبێت.