دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە دزییان لە چێشتخانەکان کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە لە چێشتخانە و خواردنگەكاندا دزییان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەهەڵمەتی گەڕان و بەدواچوونەكان و چاودێریكردنی ناو بازاڕ و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لەچێشتخانەیەکدا دزیلێکراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس  لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی سەراوە  دەستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتباران (ل، ن، ع ) لە دایكبووی ساڵی‌ 2004 ( م، ا، ع ) لەدایكبووی ساڵی 2003 دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی  ماددەی  446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

زەوی گۆییە یان تەختە؟  دوو کەشتیوانی ئاسمانی وەڵامدەدەنەوە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 60 کۆچبەری کورد لە دەریای ئیجەدا رزگارکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share