قوباد تاڵەبانی نهێنییەك ئاشكرادەكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گەشتوكاڵ”! وشەیەكی نوێی زمانی كوردییە و لە (agrotourism)ی ئینگلیزییەوە وەرمانگرتووە و مەبەستمانە و پلانمان هەیە كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بەیەكەوە ببەستینەوە و گەشتیاران دەبەینە نێو كێڵگەی جوتیاران لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و تا هەم چێژ لە جوانی سروشتی كوردستان ببینن و هەم بەروبوومی ئۆرگانی ئەو كێڵگانە بكڕن.

وتیشی،”لە یەككاتدا پشتیوانی جوتیاران دەبین و پەرە بە كەرتی گەشتوگوزاریش دەدەین”.

ئاشكراشیكرد، “ئەمڕۆ سەردانی كێڵگەی كوردستان بۆ بەروبوومی ناوازەم كرد لە هەڵەبجە، شوێنێكی جوانە و شایستەی سەردان كردنە”.

بابەتی پێشتر

كامیل قەزاز: دانانی پێوەری زیرەك سووتانی محاویلەی كەمكردووەتەوە

بابەتی دواتر

سیستانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share