وەزارەتی کارەبا: هەوڵدەدەین کارەبای نیشتمانی کەمنەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی کارکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر گواستنەوەی سوتەمەنی کەمدەبێتەوە، بەڵام “هەوڵدەدەین کەمترین کاریگەریی لەسەر کارەبای نیشتمانی هەبێت”.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، “ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کۆمپانیای دانەگاز بۆ ماوەی 10 رۆژ دەست بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەهۆیەوە گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ هەندێک لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە”.

دڵنیایی دەدات کە وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی هەبێت.

بابەتی پێشتر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر ڤینسیۆز هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

چاڤی: جارێ هیچ بڕیارێکمان نەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share