بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست سەربڕینی ئاژەڵە لە سەربڕینخانەکاندا.

د. فیراز سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەر وەک ئاگادارن چەند رۆژێکی ماوە بۆ هاتنی جەژنی قوربان، لەم رۆژانەدا خەڵکێکی زۆر روو لە مەیدانەکانی ئاژەڵ دەکەن بۆ کڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەو مەیدانانە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر بە رشاندنی شوێنەکە و تەئقیمکردنی بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی هەر نەخۆشییەک لەو شوێنانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە بەشێک لە نیشانەکانی ئاژەڵی نەخۆشی بە روونی لە کاتی کڕینی هەستیان پێدەکرێت، بەڵام گەرەنتیکردنی ئەوەی کە بتوانیت قوربانییەک بکەیت لە رووی تەندروستییەوە هیچ کێشەی نەبێت، سەربڕینی ئاژەڵەکانە لە سەربڕیناخانەکان”.

ئاشکراشیکرد، “لە جەژندا سەربڕینخانەکان کراوە دەبن، لە قۆناغی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکرێتەوە بە دڵنیاییەوە هەر کێشەیەکیان هەبێت ئەو ئاژەڵانە تەلەف دەکرێن”.

 

بابەتی پێشتر

هۆشدارییەکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان هەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕیارێکی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە سعودیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە…
Total
0
Share