هۆشدارییەکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان هەیە

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە چەکی بێمۆڵەتیان هەیە و داوایان لێدەکات تا 21  ی تەمموز تۆماری بکەن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان هەیە تا  بەرواری 21ی تەمموزی 2023 چەکەکانتان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی دوای ئەو رێکەوتە، رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی توند نەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 15 لە یاسای چەک، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتی مۆڵەتدان، دەستکاریی چەکێکی ئاگرین یان تفاقی بکات، هەڵیبگرێت، بیفرۆشێت، چاکیبکاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بکات، ئەوا بەبەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بە پێبژاردنێک کە لە  دوو ملیۆن دینارکەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی ئەو وەزارەتەی ئاشکراکرد کە سبەینێ مووچە وەردەگرێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵادزێ .. كەبابخانەیەك داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە كەبابخانەیەك لە قەڵادزێ داخرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share