پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، چەند كەسێك بۆ گەشت و مەلەوانی چوونەتە نزیك بەنداوی خاسەی كەركوك لەكاتی دابەزینیان لە ئۆتۆمبێلەكە لێژبووەتەوە كەوتە نێو ئاوەكە و نوقم بووە.
هاوكات، چەند تیمێكی تایبەت لە نزیك بەنداوەكە بوون و ئۆتۆمبێلەكەیان دەرهێنایەوە و رادەستی خاوەنەكەیان كردووەتەوە.