لیژنەی دارایی: لە دوو هەفتەی داهاتوودا یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی نزیكبوونەوەی وادەی بڵاوكردنەوەی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی ئاشكرادەكات و دەڵێت، لە 15 رۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەر لە دوو رۆژ لیژنەی دارایی یاسای بودجەی رەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرد بەمەبەستی پەسەندكردنی.

كازمی لە لێدوانێكدا وتیشی، “یاساكە لەماوەی پێنج تا 15 رۆژدا پەسەنددەكرێت”.

بە وتەی ئەو “سەرجەم هێزە سیاسییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی روو لە دادگای باڵای فیدراڵی نەكرێت بۆ تانەدان لە یاسای بودجە، بەتایبەت ماددەكانی پەیوەست بە كوردستان بەهۆی ئەوەی دەستووریی و دادپەروەرانەیە”

ئاماژەی بەوەشكرد، جێبەجێكردنی یاساكە دەبێتە شۆڕشێكی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا، بەهۆی ئەوەی حكومەت پلانێكی گونجاوی هەیە بۆ سێ ساڵی داهاتوو.

دووشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجەی بۆ ساڵانی 2023-2024 و 2025 پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

تانکەرێکی سووتەمەنی لە تانجەرۆ ئاگری گرت

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 21.5 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share