شاجوانی پێشووی عێراق خۆی بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا كاندیددەكات

شاجوانی پێشووی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردن بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا لە ساڵی داهاتوودا دەكات و دەڵێت، دەیەوێت لەڕێی ئەو دامەزراوەیەی ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە حكومەتی بەغداد بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق هانبدات.

سارە عیدان (تەمەن 33 ساڵ) شاجوانی پێشووی عێراق هەفتەی رابردوو بەشداریكردنی لە كێبڕكێكانی كاندیدبوون بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا راگەیاند، پاش دەستپێكردنی هەڵمەتی كاندیدییەكەی لەسەر لیستی حزبی دیموكرات لە ناوچەی 30ی ویلایەتی كالیفۆرنیا.

نمایشكاری جلوبەرگ و میوزیسیانە عێراقییە ئەمریكییەكە لەهەمان كاتدا چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤە، ساڵی 2017 رووبەڕووی پەلامارێكی توند بووەوە دوای ئەوەی وێنەیەكی لەگەڵ عدار گاندلزمان-ی شاجوانی ئیسرائیل بڵاوبووەوە، لەمیانەی ئامادەكارییەكانی پێشبڕكێی شاجوانی جیهان لە لاس فیگاس.

لەبارەی خۆ كاندیدكردنەكەیەوە بۆ كۆنگرێس سارە وتی، “بەداخەوە هیچ نوێنەرێكی گەلی عێراق لە كۆنگرێسدا نییە، بەتایبەتیش نوێنەری ژنانی موسوڵمانی كۆچبەر بوونی نییە”.

وتیشی، “بەردەوام پەرۆشی مافەكانی مرۆڤ بووم، هەستمكرد ئێستا كاتی گونجاوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی چالاكییەكانم و ئەنجامدانی كاریگەرییەكی گەورە”.

سارە لە ساڵی 1990 لە بەغداد لەدایكبووە، پاش جەنگی عێراق لە ساڵی 2003 لەگەڵ خێزانەكەیدا روویان لە سوریا كردووە. دوای گەیشتنە تەمەنی 18 ساڵی چووە پاڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بە سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وەك وەرگێڕ لەگەڵ سوپای ئەمریكا كاریكردووە بۆ ئاسانكاری لە هەوڵەكانی دژ بە رێكخراوی داعش و راهێنان بە هێزە عێراقییەكان، بەر لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2011دا.

سارە لەئێستادا سەرۆكایەتی رێكخراوی (هیومانیتی فۆرۆرد)ی مرۆیی دەكات كە تایبەتمەندە بە بونیادنانی پردی پەیوەندی لەنێوان موسوڵمانان و جولەكەكاندا.

بابەتی پێشتر

خوشك و برایەك لە رووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بابەتی دواتر

دەقی كۆتایی یاسای بودجە بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share