ڕاوێژکاری ئابوریی کازمی پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە 65 دۆلار

file – A Dana Gas plant in Iraqi Kurdistan

مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 22ی کانونی یەکەم ئاشکرایکرد کە نرخی نەوت بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە 65 دۆلار و ئەمەش دەتوانێت کێشەی کورتهێنانی بودجەی عێراق چارەسەر بکات.

مەزهەر محەمەد بە میدیایی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، “سەنتەرەکانی شیکردنەوەی ستراتیجی لە جیهاندا پێشبینی ئەوە دەکەن نرخی نەوت بگاتە ئاستی نرخەکەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2019دا، کە ئەوکاتە بەرمیلێک نەوت بە 65 دۆلار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو بەرزبوونەوەیە لە نرخی نەوتدا هۆکارەکەی گەڕانەوەی چالاکییە ئابورییەکانی جیهان و باشبوونی گەشەی ئابورییە، هەروەها چالاکییەکانی ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر ئابوری جیهان هەیە و خاوەنی ئابوری بەهێزن و %40 گەشەی ئابوری جیهان پێکدەهێنن لەوانەش چین، کۆریا و هیندستان.

ڕاوێژکارەکەی کازمی دەشڵێت کە بەرەوپێشچونەکانی جوڵەی ئابوری جیهان و خواست لەسەر نەوت هەروەها هۆکارەکانی گواستنەوە کە ڕێژەی %70ی خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان پێکدەهێنن.

مەزهەر محەمەد بەسلەوەدەکات کە ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەتوانێت کورتهێنانی دیاریکراو لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا چارەسەر بکات، پێشبینییە هیوابەخشەکانی بازاڕی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە ڕێژەی %92ی داهاتەکانی بودجەی 2021ی عێراق پێکدەهێنێت دەتوانێت پاڵپشتییەک بێت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە.

بابەتی پێشتر

پێوەری زیرەكی كارەبا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. كەسێك بە تۆمەتی شكاندنی قاسەی دوكانێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share