بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی سازش لە مافی پێشمەرگە و پێشخستنی تواناكانیان ناكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژكاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و رۆزی كێڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەبوون، هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە كرایەوە لەپێناو دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە و ئامادە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵی بەردەوامی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد و بەڕێزەوە لەو قوربانییانەی رووانی كە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری داویانە و رایگەیاند، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندی هەموو ئەو لێكتێگەیشتن و رێككەوتنانەیە كە لەماوەی رابردوودا بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كراون، ناشمانەوێت بە بەرنامە و مەرامێكی تر ئەو لێكتێگەیشتنانە بە رێڕەوێكی هەڵەدا ببرێت و ئەم پرسە نیشتمانییە ببێتە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەكان”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “یەكێتی سازش لە مافی پێشمەرگە و پێشخستنی تواناكانیان ناكات و لەهەمانكاتدا دەبێت پێشمەرگە لەخزمەت بەرژەوەندییە نیشتمانییەكاندا بێت و پارێزەری خاك، خەڵك و ئاڵاكەمان بێت”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەی ئەم مانگەوە مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لەهەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.…
Total
0
Share